بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر داهات حەوێزی پسپۆڕی هەناوی چەند سوود و کاریگەرییەکی گرنگی باران بارینی بڵاو کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە باران بارین یارمەتی خەڵک دەدات زیاتر بەرهەمدار بێت لە ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی ڕۆژانەی.
لە ساڵی 2012 زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی لە سەر کۆمەڵێک فەرمانبەری بانکێکی ژاپۆن ئەنجامدا و دەریخست کە فەرمانبەران ئەرکەکانیان زووتر و باشتر ئەنجام دەدەن لە ڕۆژانی باراناوی بە بەراورد بە ڕۆژانی خۆرەتاو.
توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە کە بە هۆی بەرکەوتنی دەنکۆڵەی باران بەر تەپ و تۆزی سەر زەوی و یەکگرتنی لە گەڵ بەکتریاکان و پاشان دروستبوونی بڵقی هەوا و دوای ئەوەی دەتەقێت ئەو بۆنە خۆشە بڵاو دەکاتەوە کە ژەستێکی ئارامبەخش دەدات بە مرۆڤ.
ئەم بۆنە لە گەڵ یەکەم بارانی ساڵ و بە بارانێکی نەرم زیاتر درووست دەبێت.
باران بارین پەیوەندی کۆمەڵایەتی باشتر دەکات، ئەمەش بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی نیوکاسل کە لە ساڵی 2012 لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە./.