بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە پەرەپێدان یان پاراستنی خەوی قووڵ ڕەنگە ڕێگەیەک بێت بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە. بەزۆری خەوی قووڵ لە نێوان ٧٠ بۆ ٩٠ خولەک دەخایەنێت و لە یەکەم کاتژمێرەکانی شەودا ڕوودەدات. جگە لەوەش ئەوە خەوتنە کە وا دەکات بە تازەیی لە خەو هەڵبستیت، لە کاتی خەوی قووڵدا جەستە ماسولکە و ئێسک و شانەکان چاک دەکاتەوە و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە مێشک پڕۆتینە ژەهراویەکانی پەیوەست بە نەخۆشی بیرچوونەوە لەکاتی خەوێکی قووڵدا پاک دەکاتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕۆڵی خەوی قووڵ لە هۆکاربوونی نەخۆشی بیرچوونەوەدا ڕوون نەبووەتەوە، مەترسی تووشبوون بە بیرچوونەوە پەیوەندی بە کەسانی سەروو 60 ساڵەوە هەیە. ماتیۆ پیسیکی، یەکێک لە نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: “خەوی قووڵ پاڵپشتی پیربوونی مێشک دەکات لە زۆر ڕووەوە، ئێمەش دەزانین کە خەوتن پاککردنەوەی پاشماوەی میتابۆلیک لە مێشکدا زیاد دەکات و ئاسانکاری دەکات بۆ پاککردنەوەی ئەو پرۆتینانەی کە لە نەخۆشی ئەلزەهایمەردا کۆدەبنەوە”.
بەڵام تا ئەمڕۆ دڵنیا نەبووین لە ڕۆڵی خەوی قووڵ لە پەرەسەندنی نەخۆشی بیرچوونەوە. دۆزینەوەکانمان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لەدەستدانی خەوی قووڵ ڕەنگە هۆکارێکی مەترسی دەستکاریکراو بێت بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە. هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە لەدەستدانی خەوی قووڵ لەگەڵ تەمەندا خێراتر دەبێت سەرەڕای مەترسی بۆماوەیی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەڵام گۆڕانکاری لە قەبارەی مێشکدا نەبووە.
پیسیکی دەڵێت: “هەروەها سەیری ئەوەمان کرد کە ئایا مەترسی بۆماوەیی بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر یان گۆڕانکاری لە قەبارەی مێشکدا کە ئاماژەن بۆ زیانگەیاندنی پێشوەختەی کۆئەندامی دەمار پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی خەوی قووڵەوە هەیە”. بۆمان دەرکەوت کە هۆکارێکی مەترسی بۆماوەیی بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر پەیوەندی بە دابەزینی خێرای خەوی قووڵەوە هەیە، بەڵام قەبارەی مێشک پەیوەندی نییە./.