بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باراک ئۆباما ڕایگەیاند کە لە ڕووداوەکان و خوێنڕشتنەکانی ئێستای کەرتی غەززە، هەمووان بە جۆرێک هاودەستن.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی یەک مانگی ڕابردووی ناوچە داگیرکراوەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان زایۆنیستەکان و فەڵەستینییەکان، وتی: ئەوەی کە حەماس کردوویەتی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و ڕاستییەکیش هەیە کە ئەم داگیرکاری و ئەوەی کە بە سەر فەڵەستینییەکاندا هاتووە و بەردەوامە، قبووڵنەکراوە.
سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وتی کە ئەمە کێشەیەکی چەندین دەیەی ڕابردووە کە لە ئێستادا دیسانەوە سەریهەڵداوەتەوە./.