بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری وتی: گەلانی موسڵمان دەبێت ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان بە جێ بێنن و لە ڕوانگەی شەڕێکی چارەنووسسازەوە لە ئێستای ڕوبەڕوبونەوەکانی خەڵکی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی بڕوانن.
ناوبراو وتی: دەبێت هاوپەیمانی عەرەبی – ئیسلامی لە بەرامبەر هاوپەیمانی ڕۆژئاوای لایەنگری ڕژێمی زایۆنیستی پێک بهێندرێت.
ئەبو زەهری وتی: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت کەڵک لە بەهێزبوونی خۆیان لە بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لایەنگری ڕژێمی زایۆنیستی وەربگرن.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی: ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و گازی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەتوانێت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین ڕابگرێت./.