بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە نوێترین لێکدانەوەی خۆی و بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان و زانیاری ئەو کۆمپانیانەی پەیوەندییان بە هەناردە و هاوردەی نەوتەوە هەیە، ڕایگەیاند کە وەبەرهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتە ڕۆژانە 3 ملیۆن و 170 هەزار بەرمیل کە بەرزترین ئاستی ساڵی 2018 تا ئێستا بووە.
ڕۆیتەرز پێشتر وەبەرهێنانی نەوتی ئێرانی لە مانگی ئەیلول بە 3 ملیۆن و 150 هەزار بەرمیل ڕاگەیاندبوو.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپێک لە مانگی تشرینی یەکەمدا 27 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە وەبەرهێنانی هەبووە کە بەراورد بە مانگی ئەیلول 180 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاتر بووە./.