بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی هەزاران خوێندکاری ئێرانی لە گەڵ بەڕێزیان بە بۆنەی 13 ی گەڵاڕێزانەوە، وتیان: ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمریکا نەبێت ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی چەندین ڕۆژدا ئیفلیج دەبێت، جیهانی ئیسلامیش دەبێت بە ڕاگرتنی هاوکاری ئابوری لە گەڵ ئەم ڕژێمە، دژی تەل ئەبیب هەنگاو بنێن و بە دەنگێکی بەرز و پێداگری لە سەر ڕاگرتنی دەستبەجێی بۆردومان و تاوانەکان لە غەززە، ئەرک سەر شانی خۆیان لەم ڕوبەڕوبونەوەی بەرەی ئیسلام و کوفرەدا بە جێ بێنن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پشت بەستنی زایۆنیستەکان بە هاوکارییەکانی ئەمریکا، وتیان: ئەگەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لە ڕووی سەربازییەوە نەبێت، حکومەتی گەندەڵ، تەزویر و درۆیی زایۆنیستی لە هەمان هەفتەی سەرەتایی ئەم شەڕەدا لەناو دەچوو، هەربۆیە تاوانەکانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان لە غەززە بە هاوکاری و لە ڕاستیدا بە دەستی ئەمریکییەکانەوە کراوە.
بەڕێزیان کوشتاری چوار هەزار منداڵیان لە ماوەی سێ هەفتەدا بە تاوانێکی کەم وێنە لە مێژوودا ناو برد و بە جەختکردنەوە لە سەر ووشیاری ئۆممەی ئیسلامی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی غەزە، وتیان: هێزی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە بۆمب و گوشاری سەربازی و کارەسات و تاوان بەرەوپێش دەڕوات بەڵام هێزی ئیمان بە سەر هەموو ئەمانەدا زاڵ دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان لە سەر یەکڕیزی جیهانی ئیسلام کردەوە و وتیان: وڵانی ئیسلامی دەبێت ڕێگای هەناردەی نەوت و خۆراک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دابخەن و هاوکاری ئابورییان لە گەڵیدا نەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئاشکرابوونی ڕواڵەتی ڕاستەقینەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و دامەزاوە نێودەوڵەتییەکان لە بانگەشەی درۆیان لە سەر مافی مرۆڤ، بەرهەمی خۆڕاگری و خۆبەدەستەوەنەدانی گەلی فەڵەستینە و دانیشتووانی غەززە ویژدانی مرۆڤایەتییان هەژاند و دەبینین کە ئەو هەموو خەڵکە لە شەقامەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و تەنانەت لە دژی سیاسەتەکانی ئەمریکا درووشم دەڵێنەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان لە گرنگیدانی جیهانی ئیسلام بەم ڕاستییە کردەوە کە ئەوەی لە بەرامبەر ئیسلام و گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستینە، تەنیا ڕژێمی زایۆنیستی نییە بەڵکوو ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیاشە و موسڵمانان نابێت ئەم ڕاستییە لەبیر بکەن./.