بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعۆبەیدە ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستە مێژووییەکەی 7 ی تشرینی یەکەم، هەوڵی دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و لەناوبردنی ئەم خاکە دەدات.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا بە ڕۆکێتی یاسین – 105، 22 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو براوە.
ئەبوعۆبەیدە وتی کە شەڕی زریانی ئەقسا سەرەتایەک بۆ ئازادی فەڵەستین دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەوەمان بیستووە کە نتانیاهۆ بانگەشەی ئازادکردنی یەکێک لە دیلەکان دەکات، بە دڵنیاییەوە کە دەستی بەوان ناگات و بۆ ئازادکردنیان 20 ساڵ کاتی دەوێت./.