بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش نیوەڕۆی سێ شەممە 31 ی تشرینی یەکەمی 2023، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەمپی جەبالیای باکوری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد و تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێی لە کارنامەی ڕەش و دژە مرۆیی ئەو ڕژێمەدا تۆمار کرد.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس شەهید و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدانی ئەم تاوانە لە ئارادایە.
تاوانەکەی جەبالیا لە پاش بۆردومانە دڕندانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە، ڕووی ڕاستەقینەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستیی بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا کردووە، ئەو ڕژێمەی کە بە پشتیوانی ئەمریکا تاوانەکانی دژ بە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین دەکات./.