بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتێرز، بانکی جیهانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی جیهانی نەوت لە درێژەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی زایینیدا بگاتە 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیل و لە ساڵی 2023ێدا بە گشتی نرخی نەوت بۆ 81 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا بەرز ببیتەوە، لەبەر ئەوەی کەمبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان داخوازی بۆ نەوت کەم دەکاتەوە، بەڵام ئەو بانکە هۆشدار ئەدات کە توند و تێژ بوونەوەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارێگەرە لەسەر نرخی نەوت و بێگومان نرخەکان بەو شێوازە نامێنێت.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی هەمان بانک، لە کاتی دەسپێکی شەڕی نێوان حەماس و زایۆنی بەملاوە نرخی نەوت نزیکەی 6لەسەد هەڵیکشاوە، بەڵام نرخی بەرهەمەکانی کشت و کاڵ و جۆرەکانی ئاسن هیچ نەگۆڕاوە.