بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وو کیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا ئالوودەی شەڕە، مێژووی ئەم وڵاتە 240 ساڵە و تەنیا 16 ساڵ لە شەڕدا نەبووە، ئەمریکا 800 بنکەی سەربازیی لە 80 وڵاتی جیهاندا کردووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتی کە لە هەر شوێنێک هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بوونیان هەبێت، خەڵک لە ئێش و ئازاردا ژیان بە سەر دەبەن./.