بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە تەنانەت لە هەلومەرجی ئێستا کە ڕژێمی زایۆنیستی هێرشەکانی دژ بە کەرتی غەززەی بەرفراوانتر کردووە، دانوستانەکان بە نێوەندگێڕی قەتەر لە نێوان تەل ئەبیب و حەماس بەردەوامە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان شکستیان نەهێناوە، بەڵکوو بەراورد بە پێش هێرشەکانی هەینی ڕابردوو، خێراییەکەی کەم بووەتەوە.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە قەتەر سێ هەفتەیە درێژە بە دیپلۆماسی نهێنی خۆی دەدات و بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و دەستەبەرکردنی ئازادیی 200 دیلەکەی ئیسرائیل لای حەماس، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم بزوتنەوەیە دانوستان دەکات./.