جام کوردی- حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامنه‌یی پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی له دانیشتنی وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فقه، دیارده‌ی ده‌گمه‌ن و جووڵانه‌وه‌ی گه‌وره و پڕمانای ڕێپێوانی ئه‌ربه‌عینی حوسێنی (ع) وه‌ک حهسهنهیهکی هه‌رمان ئاماژه پێدا و وتیان: تێکه‌ڵی “عه‌شق و ئیمان” و “عه‌قڵ و مێهره‌بانی” له تایبه‌تمه‌ندییه بێ هاوتاکانی مه‌کته‌بی ئالوبه‌یته و جووڵانه‌وه‌ی عاشقانه‌ی خه‌ڵک له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانه‌وه له‌م دیارده ده‌گمه‌نه‌دا، بێ گومان ده‌که‌وێته ڕیزی هه‌سته ئیلاهییه‌کان.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامنه‌یی پاش ئاماژه‌دان به مێوانداری و مێهره‌بانی خه‌ڵکی عێراق له‌م ڕۆژانه‌دا و بۆ مێوانداری زیاره‌تکه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع)، به‌و که‌سانه‌ی که توانیویانه له‌م کاره گرنگه‌دا به‌شداری بکه‌ن پێشنیاریان کردووه که قه‌دری ئه‌م ده‌رفه‌ته بزانن و درێژه‌یان دا: ئێمه‌ش له دووره‌وه ئاواتهخۆازی هاوڕێیه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێزین.
پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕش، ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی مه‌عنه‌وی و عاشقانه له‌گه‌ڵ ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر (ص) و زیاره‌تکردنی گڵکۆی ئه‌م که‌سایه‌تییه گه‌وره و ئیلاهی و ئاسمانیانه‌ی وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیعه ئاماژه پێدا و وتیان: ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ی خه‌ڵک له ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی جیهانه‌وه بۆ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع)، هێمایه‌که له جیاوازبوونی مه‌کته‌بی ئالوبه‌یت که تیایدا هه‌م “ئیمان و بڕوای ڕاسته‌قینه” شه‌پۆلان ده‌دات و هه‌میش “عه‌شق و ئه‌وین”.
ناوبراو هه‌روه‌ها پێشنیاری کرد زیاره‌تکه‌رانی ئه‌ربه‌عین یاسا و ڕێساکان بپارێزن و جه‌ختیان کرده‌وه: ده‌وڵه‌ت بۆ ڕۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاسای تایبه‌تی داناوه که ده‌بێ به‌رچاو بگیردرێن.