بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە شەوی سێ شەممە وتی کە ڕیاز بە توندی ئیدانەی کوشتاری خەڵکی سڤیلی کردووە و داوای ئەوەشیکردووە کە ڕێگری لە بەردەوامی شەڕەکە بکرێت و بارمتەکانیش ئازاد بکرێن.
ناوبراو وتی کە بێدەنگی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر قەیرانە بەردەوامەکان قبووڵکراو نییە و ئەنجومەنەکە باجی درێژەپێدانی قەیرانەکانیش دەدات.
ناوبراو وتی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە هۆی لاوازییەوە بڕیارێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە دەرنەکردووە.
بن فەرحان وتی: ئێمە لە پێناو گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە کە ژیانێکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دەستەبەر بکات، هەوڵ دەدەین و لەبەرچاونەگرتنی هۆکاری شەڕ و پێکدادانەکانی فەڵەستین – ئیسرائیل هیچ کات ئاشتییەکی دادپەروەرانە مسۆگەر ناکات./.