بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە گەشەسەندنی کەرتی نانەوتیدا بە رێژەی ٤.٥٪ لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدا دەبێت بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کە هەناردەکاری نەوتن وەک سەرچاوەی ئابووری و وڵاتی سعودیەش بە پلەی دووەم دێت.
لای خۆشیەوە ، ئەحمەد ئەبریحی پارێزگاری بانکی ناوەندی پێشوو لە توێژینەوەیەکیدا بڵاویکردەوە، گەشەپێدانی کەرتی نەوتی و نانەوتی عێراق ساڵانە روو لە زیادبون دەکات کە لە داهاتوودا گەشە سەندنی کەرتی نانەوتی بەرزدەکرێتەوە بۆ ئاستی ٪٨،٤ و لە ئاستی ناوخۆدا بەرزدەکرێتەوە بۆ ٪٣٤ .
پێشتر ژان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری ناوچەیی وەزارەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت: عێراق دوای چەندین ساڵ لە گێژاو، بوژانەوەیەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە./.