بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی دووشەممە بۆ دوانزەیەمین جار دابەزینی بەردەوامی لە بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد کە لە ماوەی 39 ساڵی ڕابردوودا کەم وێنە بووە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە لە نەبوونی هیچ چارەسەرێک بۆ شەڕی غەززە، دۆخی ئابوری ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو لە خەراپتربوون دەکات.
دابەزینی بەهای دراوی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕادەیەکە کە وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاران نیگەرانی ئەوەن زیانی گەورە و زیاتر بە بەرژەوەندییەکانیان بگات.
ڕۆژی دووشەممە بەهای دۆلار لە بەرامبەر شیکل گەیشتە 4.07 کە نزمترین ئاستی دراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2014 تا ئێستا بووە.
بانکی ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕژێمە لە سێ مانگەی چوارەمی ئەمساڵ بە هۆی شەڕی غەززەوە، ئابورییەکەی بەرەو لاوازبوون دەڕوات./.