بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باوترین نیشانەکانی سک ئێشەی منداڵان کە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت، بەم شێوازەیە:
ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە.
ئەگەر پیساییەکەی خوێنی لە گەڵدا بێت.
ئەگەر خوێنی هەڵهێنابێتەوە لە گەڵ ئازاری سکەکەی.
ئەگەر ڕشانەوەکەی ڕەنگی سەوز بوو.
ئەگەر لە گەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا لیری هەبوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەم و چاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی دەخوارد.
ئەگەر ئازاری سکەکەی لە بەشئ خوارەوەی لای ڕاستی سکی بوو.
ئەگەر لە کاتی میزکردندا ئازاری هەبوو.
ئەگەر لە گەڵ سک ئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵوو دەرکەوت لە چاو ڕۆژانی دیکە.
ئەگەر هەست بە دابەزینی کێشی بکرێت.
ئەگەر تا و کۆکەیەکی زۆر و خەراپی هەبوو./.