بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی وەرگرتنی نامەی فەرمی دەستبەکاربوونی عەبدوڵڵا بن سعوود عەنزی باڵیۆزی سعوودیە، جەختی لە سەر هەوڵی وەزارەتەکانی دەرەوەی هەر دوو وڵات بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایەتییەکان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ئێران و سعوودیەی بە دوو وڵاتی گرنگ و کاریگەری ناوچەکە ناو برد و وتی: کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایتەییەکانی هەر دوو وڵات ڕۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامدا دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە 75 ساڵ زوڵمی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین، نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتووی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی بە یەکێک لە هۆکارەکانی بەردەوامیدانی ئەم ڕژێمە بە کوشتار و بریندارکردنی فەڵستینییەکان ناو برد و وتی: لە تاوانە دڕندانەکانی ئەمجارەی ڕژێمی زایۆنیستی و هاوپەیمانەکانی لە غەززە، هەڵوێستی یەکگرتووی جیهانی ئیسلام دەیتوانی بە شێوازی کاریگەر ڕێگری لە زوڵم و دەسدرێژی زایۆنیستەکان و داواکارییە ناڕەواژانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەختیکردەوە کە بوونی بێگانەکان لە ناوچەکە، نەک تەنیا کێشەیەک چارەسەر ناکات، بەڵکوو هۆکارێکە بۆ زیاتربوونی کێشەکان.
عەبدوڵڵا بن سعوود عەنزی باڵیۆزی سعوودیەش لە تاران، وتی: پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئێران بەرەو بەهێزبوون هەنگاو دەنێت و پەیوەندی و هاوبەشییەکانی هەر دوو وڵات زیاترە لە ناکۆکی و بیر و ڕای جیاواز./.