بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی چوارچێوەی 3+3 ڕۆژی دووشەممە 23 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری تاران بەڕێوەچووە. وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمینیا و جۆرجیا سێ وڵاتی باشوری قەفقاز پێک دێنن و هەر یەک لە ئێران، ڕووسیا و تورکیاش وەک سێ وڵاتی دراوسێی ئەو وڵاتانە لە دانیشتنەکەی تاراندا بەشدار بوون.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو کۆبوونەوە وتی: لە کاتێکدا کە ئەمریکا و چەند هاوپەیمانێکی بە هەموو شێوازێک پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن و گڵۆپی سەوزیان بۆ کوشتاری خەڵکی غەززە هەڵکردووە، تاران میوانداریی لە دووەم کۆبوونەوەی میکانیزمی ناوچەیی 3+3 بە ناونیشانی ” نۆرەی ئاشتی، هاوکاری و پێشکەوتن لە قەفقازی باشور ” بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و جۆرجیا کرد.
ناوبراو وتی کە ئەم ستراتیژە دەتوانێت بە بێ دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە، بگاتە دابینکردنی بەرژەوەندی وڵاتان و گەشەی بەردەوام لە ناوچەکە./.