بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی پیران، بە ئامادەیی ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران، هونەرمەندان، كەسایەتی دیار و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئایینی و گروپ و تاقمی جیاوازی ڕۆشنبیری، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سینەما سالم، كۆڕێكی بۆ ناساندنی فەرهەنگی پیران ڕێخست، كە تێدا یاسین عومەر بە پێشەكییەك لە بارەی تەسەوفەوە، كۆڕەكەی دەستپێكرد، پاشان نوسەران پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر بوشرا كەسنەزانی لە بارەی گرنگی فەرهەنگی تەسەوفەوە قسەیان كرد، پاشان ئاماژەیان دا بە تەسەوف لە كلتووری كوردی دا.
شایانی باسە كتێبەكە لە لە دوو توێی هەزار و سی و حەوت پەڕەدا چاپ بووە، نزیكەی هەزار و حەوسەد چەمك و زاراوەی تەسەوفیی تێدا شیكراوەتەوە.