بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە دکتۆر ” جەمیلە شەنتی ” ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و هاوسەری شەهید عەبدولعەزیز ڕەنتیسی لە دامەزرێنەرانی ئەم بزوتنەوەیە لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی چوارشەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ساڵی 2004 عەبدولعەزیز ڕەنتیسیی بە هێرشی سەر ئۆتۆمبێلەکەی تیرۆر کرد.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لیوا جیهاد موحسین فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی فەڵەستین لە کەرتی غەززە و ئەندامانی خێزانەکەی بە هۆی بۆردومانکردنی خانووەکەیانەوە لە گەڕەکی شێخ ڕزوان لە باکوری غەززە شەهید بوون./.