قایمقامی قه‌زای پاوه وتی: به هۆی ده‌فرایه‌تییه هه‌ره باڵاکانی ناوچه‌ی هه‌ورامانات، بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م ناوچه‌یه پێویسته بواری گه‌شتیاری ئاوڕی زیاتری لێ بدرێته‌وه و به‌هێزتر بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، په‌روێز ئیده‌پوور به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندووه: که‌رتی گه‌شتیاری له پاوه ده‌توانێت به‌ستێنی گۆڕانکاری له‌م قه‌زا سنورییه‌دا دابین بکات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: دانیشتووانی پاوه به‌و بیر و بڕوا، کلتور، شێوازی ژیان و به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌کانیان ده‌توانن گه‌شتیاری زۆر بۆ قه‌زاکه ڕابکێشن.
قایمقامی پاوه ڕوونیکرده‌وه: له ڕابردوودا به هۆی لاوازی بواری میدیایی، خه‌ڵک زانیاری ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به ده‌فرایه‌تییه‌کانی که‌رتی گه‌شتیاری له‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام له‌مڕۆدا به‌ستێنی له‌بار به مه‌به‌ستی ناساندنی توانا گه‌شتیارییه‌کان به دانیشتووانی وڵات له ئارادایه.
ئیده‌پوور ڕایگه‌یاند: به هۆی شیاوبوونی ڕێگا و بانه‌کان، پاوه ده‌توانێت وه‌ک جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی گه‌شتیاری بناسێندرێت.
ناوبراو دارستانه‌کان، باخ و کانیاو و ڕووباره‌کانی به ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری ناوچه‌ی هه‌ورامانات و پاوه ناو برد و له درێژه‌دا وتی: هه‌روه‌ها گونده‌کانی وه‌ک هه‌جێج، داریان، زه‌ردۆیی و شمشێر به هۆی کلتور و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆیانه‌وه له ده‌فرایه‌تییه گه‌شتیارییه‌کانی پاوه هه‌ژمار ده‌کرێن.
ئیده‌پوور هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هاتنی کاروانی ڕێڕه‌وانی ڕووناکی بۆ پاوه دا و وتی: دانیشتووانی ئه‌م قه‌زایه و خه‌ڵکی ناوچه‌که ڕۆڵێکی گرنگیان له به‌رگری له خاک و ئاوی نیشتمان له 8 ساڵ شه‌ڕی عێراق دژ به ئێران هه‌بووه و به‌م بۆنه‌شه‌وه ساڵانه به هه‌زاران ئه‌ندامی ئه‌و کاروانانه سه‌ردانی پاوه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌که‌ن.