بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 18 ی تشرینی یەکەمی 2023، لە شاری جەدە لە گەڵ حوسێن ئیبراهیم تاها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کۆبووە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بە تاوتوێکردنی دۆخی فەڵەستین بە تایبەت لە پاش تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی بووە و تێیدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و ڕێگری لە دەرکردنی خەڵکەکەی کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان داوایکرد کە وڵاتانی ئیسلامی بەپەلە و تەواو سزای ڕژێمی زایۆنیستی بدەن، بە تایبەت لە بواری نەوتی و دەرکردنی باڵیۆزەکانی ئەم ڕژێمە لەو وڵاتانەی پەیوەندییان لە گەڵیدا هەیە.
ڕاشیگەیاند کە پێویستە تیمێکی پسپۆڕی یاسایی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی فەڵەستین پێک بهێندرێت تا تاوانەکانی ئەم ڕژێمە بە بەڵگەیی بکات و ئامادەکاری بۆ دادگاییکردنی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بکات.
لەو کۆبوونەوەدا ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیش ستایشی پشتوانییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گەلی فەڵەستین کرد./.