بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا هاتووە کە ” ڕیاز بە توندترین شێوە تاوانە دڕندانەکەی ڕژێمی داگیرکاری ئیسرائیل لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە ئیدانە دەکات “.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ڕیاز بە توندی ئەم دەسدرێژییە دڕندانەیە کە پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە، ڕەتدەکاتەوە “.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ” ئەم پێشهاتە مەترسیدارە، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ستانداردە جیاوازەکان و جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندییەکان، بە تایبەت هاوپەیوەند بە تاوانەکانی ئیسرائیل، بە پێویست دادەنێت “./.