بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەک زۆربەی پایتەختەکانی وڵاتانی ئیسلامی، دانیشتووانی تاران شەوی سێ شەممە لە دژی بۆردومانە دڕندانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و نەفرەتی خۆیان لە زایۆنیستەکان و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک پشتیوانانی ئەم ڕژێمە منداڵکوژە دەربڕی.
خۆپێشاندەرانی تارانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین، تاوانی زایۆنیستەکانیان لە غەززە ئیدانە کرد.
خەڵک و خوێندکارانی زانکۆکانی تاران ڕایانگەیاند کە بێدەنگی هەر تاکێکی موسڵمان خیانەتە بە قورئان و داوای تۆڵەکردنەوەی تاوانەکەی شەوی سێ شەممەی غەززەیان لە هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری کرد./.