بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی شەرمەزارییەکانی ئەمریکا، ئەورووپا و ئەوانەی پشتیوانی لە ڕژێمی کاتی و تاوانباری زایۆنیستی دەکەن، لە هێرشێکی ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون.
ئامارە سەرەتاییەکان باس لە شەهیدبوونی 500 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 800 کەس دەکەن.
شایەتحاڵانی بۆردومانەکە دەڵێن کە ژمارەی شەهید و بریندارەکان زیاترە لەوەی کە بڵاو بووەتەوە.
لە فەڵەستین سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەێندراوە. ئەم تاوانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێک بۆ پشتیوانی لە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بگاتە تەل ئەبیب./.