بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وتی: زریانی ئەقسا شکستێکی ئاشکرایە کە زایۆنیستەکان ناتوانن حاشا لەو شکستە گەورەیە بکەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە پیلانی چەندین ساڵەی ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە سەرکەوتنی زریانی ئەقسا شکستی هێناوە.
فەدەوی وتی کە دۆخی بەشە جیاجیاکانی بەرەی خۆڕاگری زۆر باشە و فەڵەستینییەکان گورزێکی کوشندە و شکستێکی گەورەیان بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا سەپاندووە./.