بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە ئەم ڕژێمە بە دژوارترین هەلومەرجی پاش دامەزراندنیدا تێپەڕ دەبێت.
لێدوانەکانی هێرتزۆگ لە کاتێکدایە کە کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە بنەماڵەی دیلە زایۆنیستەکان هۆشدارییان بە تەل ئەبیب داوە کە ئەگەر ئەوان لە غەززە ئازاد نەکرێن پەنا بۆ هەر هەنگاوێک دەبەن.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی باڵای ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بەردەوامن لە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە زیاترین ڕەخنە و گوشاری لە سەرە و بە بەرپرسی شکستی زایۆنیستەکان لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای حەماس ناو دەبرێت./.