بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گولەر لە ئەمریکا لە قۆناغەکانی ئامادەکاریدا تووشی پێکان بوو، بڕیار بوو دوو هەفتە پێش ئێستا لە یاری لاس پاڵماس بگەڕێتەوە بەڵام ڕۆژێک پێش یارییەکە تووشی پێکانێکی نوێی ماسوولکەکانی بوو، ئەوەش وایکرد ئامادەنەبوونی بۆ ماوەیەکی زیاتر بەردەوام بێت.
میدیای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەستێرە لاوەکە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ڕاهێنانەکان بگەڕێتەوە، ئەگەری ئەوەش هەیە لە پێکهاتەی یانەکە بۆ یارییەکە بانگهێشت بکرێت.
ئەگەر گولەر بانگهێشت بکرێت وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری ناکات. پێشبینی دەکرێت وەک یاریزانی یەدەگ بێت. مەگەر دڵنیایی لە لایەن ستافی پزیشکییەوە هەبێت کە بە هیچ شێوەیەک مەترسییەک نییە لە پێدانی ئۆکەی بۆ چەند خولەکێکی کەم./.