بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی لە مانگی ئوکتۆبەر ڕایگەیاند، ئێران مانگی ڕابردووی زایینی واتا مانگی سێپتەمبێر ڕۆژانە 3.14 ملیۆن بەرمیل نەوتی وەبەرهێناوە کە بەراوەرد بە مانگی پێشوو واتا مانگی ئەگوست هیچ نەگۆڕاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەمان پێگەی نێودەوڵەتی، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوەی ئێران لە مانگی ئەگوستدا هەمان 3.14 بەرمیل بووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ئەگۆست بەراوەرد بە مانگی جوولای لە هەر ژۆژدا بۆ 100 هەزار بەرمیل بەرز بووەتەوە، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی جوولایدا 3.04 ملیۆن بەرمیل بەراوەرد کرابوو.