بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە پشتیوانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی، وتی: بە بۆچوونی ئێمە ئەمریکا بووەتە لایەنێکی سەرەکی لەم شەڕە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری خۆیان بۆ پشتیوانی زایۆنیستەکان ناردووەتە ناوچەکە و لە ڕووی داراییشەوە بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی تەل ئەبیب.
ناوبراو وتی: بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە بە هۆی تەواوبوونی یەدەکی مووشەکی سیستەمی بەرگریی گومەزەی ئاسنین (سیستەمە شکستخواردوو و تێکشکاوەکە) ڕێژەیەکی زۆر لە مووشەکیان بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وتی: ئەمریکییەکان ڕاستەوخۆ لە دژی گەلی فەڵەستین، پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن./.