بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئازادیخوازانی جیهان کە پشتیوانی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین دەکەن، لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی، نەخشەی بازرگانی نوێیان بە دوور لە سیاسەتی حکومەتەکانیان لە دژی داگیرکارانی زایۆنیست و لایەنگرانی ئەوان داڕشتووە.
شەپۆلی بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی لایەنگری ئەم ڕژێمە منداڵکوژە، ئەمجارە بەرفراوانتر بووە و ئەو کاڵا هاوردەکراوانەشی لە خۆ گرتووە کە وەک لایەنی سێهەم لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ناو دەبرێن.
خەڵک لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی، کاڵای ئەو وڵاتانەیان بایکۆت کردووە کە ڕۆڵیان لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیدا هەبووە، هەروەها ئەو وڵاتانەش کە بوونەتە ناوچەیەکی ترانزێتی بۆ کاڵا و بەرهەمەکانی ئەم ڕژێمە.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ناوی زۆربەی بەرهەمەکانی ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئۆکرانیایان بڵاو کردووەتەوە کە لە وڵاتانی وەک سعوودیە، میسر، ئیمارات، کوێت، ئەردەن و …. بەکار دێت.
هەروەها ناوی ڕێستورانتە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم چەند وڵاتە عەرەبییەش بڵاو بووەتەوە کە لە لایەن خەڵکەوە بایکۆت و گەمارۆیان خراوەتەسەر.
ئەگەرچی هەندێک لە لقی ئەو کۆمپانیا و ڕێستورانتانە لە لایەن کەسانی خۆجێییەوە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەڕێوە دەبرێن، بەڵام شەپۆلی بایکۆتەکان و توڕەیی خەڵک لە تاوانی زایۆنیستەکان و پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا وایکردووە کە ئەوانیش لە لایەن خەڵکەوە بایکۆت بکرێن.
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان وایکردووە کە کاڵا و بەرهەمەکانی وڵاتی ئیماراتیش کە پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە، لە ڕیزی بایکۆت و گەمارۆکانی خەڵکی موسڵماندا بێت./.