بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی جێگری کاروباری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، زانیاریی لە سەر پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئاشکرا کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت کوشتاری خەڵکی غەززە و گەمارۆدانی ئەوان ڕانەگیرێت، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت و گۆڕەپانی شەڕەکە بەرفراوانتر دەبێت./.