بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی گوێز بە چەند ڕێگایەک پارێزگاری لە دڵ دەکات کە بریتین:
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خەراپ کەم دەکاتەوە، دژە ئۆکسانی تێدایە لە گەڵ ڕیشاڵ کە پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات.
ڕێژەی پەستانی خوێن یان زەخت کەم دەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات.
دژە هەوکردنە، پارێزگاری لە کۆئەندامی دەمار دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
لە گەڵ ئەوەشدا گوێز ڕێژەیەکی زۆر لە کالۆریی تێدایە و پێویستە ڕێژەیەکی زۆری لێنەخورێت. لە گەڵ سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووستدا بخورێت، بۆ ئەوەی کێش زیاد نەکات. پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت پێش ئەوەی هەر گۆڕانکارییەک لە سیستەمی خۆراکیت بکەیت، بە تایبەت ئەگەر نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشی دڵ و شەکرەت هەیە./.