بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە 15 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە چوارەمین وێستگەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە لە پاش ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو، لە شاری دەوحە لە گەڵ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی شەممەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کۆبووە.
ئەمە سێهەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ قەتەر وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران./.