بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا هەر یەک لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستینی داگیرکراو وتووێژیان کردووە.
پەیوەندییە تەلەفوونییەکە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بووە و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕەوشی مرۆیی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ کراوە.
هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختیان لە سەر هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی کردەوە و ڕایانگەیاند کە دەبێت سەرەڕای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە، ڕێڕەوی ئەمن بۆ خەڵکی سڤیل بکرێتەوە و بەپەلەش هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بە دەستی ئەوان بگات./.