بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ بەردەوامبوونی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی، ئێرانییەکان لە تاران و زۆربەی شارەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کرد. هەروەها بە توندی ئیدانەی پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایان کرد بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
لە شاری تاران خۆپێشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت موسڵمانان بە یەک دەنگ و هاوبەشی بتوانن ڕژێمی زایۆنیستی وەک وەرەمێکی شێرپەنجەیی لە جەستەی جیهانی ئیسلام لاببەن.
ئەوان ستایشی شەڕە بێ وێنەکەی زریانی ئەقسایان لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە کرد کە بە هەزاران زایۆنیست تێیدا کوژران و بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش لە لایەن خەباتگێڕانی فەڵەستینەوە بە دیل گیران./.