بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ی عێراق وتی کە ئەمریکا بە هۆی پشتیوانییە هەمیشەییەکانی بۆ زایۆنیستەکان، بەرپرسی یەکەمی شەڕی دژ بە فەڵەستینە.
ناوبراو وتی: هەر هەوڵێک بۆ بەرفراوانترکردنی بەرەی شەڕی ئێستا لە ئەستۆی ئەمریکایە و حەوت هەزار کوژراو و برینداری فەڵەستینی بۆ پشتیوانی ئەمریکییەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین بێتە بەرەی شەڕەوە، تووشی شکستێکی قورس دەبێت.
ناوبراو وتی: بە هەموو توانایەکەوە و بە هەر چی لە بەردەستماندایە، لە شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان، پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین دەکەین، ئەوەش لە خۆڕاگری فەڵەستین کردوویەتی، وەڵامێکی ئاساییە بۆ دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی و بنیامین نتانیاهۆ.
عامری لە کۆتاییدا وێڕای ڕەخنەی لە بێندەنگی وڵاتان و دامەزراوە ئەورووپییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی زایۆنیستەکان، وتی کە ئەم بێدەنگییە پاساوێکی نییە، بەڵکوو بۆ دوژمنایەتی ئەوان بەرامبەر بە گەلانی موسڵمان دەگەڕێتەوە./.