بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ بەغدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەردانێک بۆ سێ وڵاتی عێراق، سوریا و لوبنان دەکرێت و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبوونەوە و وتووێژی دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە قەیرانی غەززە وتی: لەم ڕۆژانەدا جیهان دیسانەوە دیمەنی دڵتەزێن دەبینێتەوە کە پیشاندەری هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ کۆمەڵکوژیی خەڵکی بێ تاوانی غەززە و کەسانی سڤیل.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: هەمووان دەزانن کە ڕیشەی سەرەکی قەیرانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی خاکی فەڵەستینییەکانی داگیر کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا سەدان هەزار کەسی لە فەڵەستین شەهید کردووە و بە پێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان تەنیا 33 هەزار منداڵ لە لایەن زایۆنیستەکانەوە شەهید کراون./.