بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی ئاو و کارەبای زیاتر لە 5 هەزار گیراوی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی خۆیدا پچڕاندووە.
ئەو 5 هەزار گیراوە لە 23 گرتووخانەی ڕژێمی زایۆنیستی وەک بارمتە دانراون.
لە نێو گیراوانی فەڵەستینیدا 160 منداڵ و 17 ڕۆژنامەنووس بوونیان هەیە.
وەزیری وزەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی حەماس گیراوەکان ئازاد نەکات، ئاو و کارەبا لە غەززە بوونی نابێت./.