بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە، ئیدانەی تاوانەکانی زایۆنیستەکانی لە غەززە کرد و وتی: ئەوەی کە زایۆنیستەکان دەیکەن تاوانی دژە مرۆییە و دەبێت لە ئاستی جیهانیدا ئیدانە بکرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئەرکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە لەم هەلومەرجەدا بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەرک و ڕاسپاردەی خۆیان جێبەجێ بکەن./.