بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری لە پەیامێکدا بۆ وەزیری بەرگری و سوپاسالاری سوریا، ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکەی کۆلێژی سەربازی پارێزگای حومسی ئەو وڵاتەی کرد.
باقری لە پەیامێکدا بۆ هەر یەک لە عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگری و عەبدولکەریم مەحمود ئیبراهیم سوپاسالاری سوریا جەختیکردووەتەوە کە بەکارهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک ئامرازی سیاسی نەک تەنیا ئیرادەی گەلان لاواز ناکات بەڵکوو ئیرادەیان بۆ بەردەوامیدان بە خۆڕاگری تا لەناوبردنی تیرۆریستان و شکستی لایەنگرانی ئەوان بەهێزتر دەکات.
فەریق باقری هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەت و سوپای سوریا دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و شکستی لایەنگرانی ئەوان، ئامادەی هاوکاری زیاترن لە گەڵ حکومەت و هێزە چەکدارەکانی سوریا./.