بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی کۆریای باکور لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەڵامی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای داوەتەوە کە پیۆنگ یانگی بە هەڕەشەیەکی بەردەوام لە سەر واشنتن و جیهان ناو بردووە.
لە بەیاننامەکەی حکومەتی کۆریای باکوردا هاتووە کە گەورەترین هەڕەشە، چەکە کۆمەڵکوژەکانی ئەمریکان و بەردووام ویستی مەترسیداری دەسدرێژیی بۆ سەر کۆریای باکور و وڵاتانی دیکەی جیهان نەشاردووەتەوە.
کۆریای باکور ڕایگەیاندووە کە هەڕەشەکانی ئەمریکا وایکردووە گرنگی بە بواری بەرگری بەهێز بدرێت و بە هەموو هێزێکەوە وەڵامی هەر هەڕەشە و دەسدرێژییەک دەدرێتەوە./.