بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی لە سوریا ڕایانگەیاندووە کە سوپای داگیرکاری ئەمریکا درێژە بە تاڵانکردنی نەوت لە کێڵگەکانی حەسەکە و دەیرەزوە دەدات.
ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری ئەو سەرچاوانەوە ڕایگەیاندووە کە داگیرکارانی ئەمریکی ڕۆژانە نزیکەی 40 تەنکەر نەوتی سوریا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی جزیرەوە دەبەنە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکییەکان ڕۆژانە لە تاڵانکردنی نەوتەکەی سوریا و گواستنەوەی لە ڕێگای خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
داگیرکارانی ئەمریکی ماوەیەکی زۆرە کە دەستیان بە سەر کێڵەکانی نەوت و گازی سوریادا گرتووە، ئەو کێڵگانەش دەکەونە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە کە بوونەتە شوێنکەوتوو و دارەدەستی هێزەکانی ئەمریکا./.