بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولڕەحمان ڕاشد بەڕێوەبەری پێشووی کەناڵی العربیە لە نووسینێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەم کەناڵە بڵاو بووەتەوە، شرۆڤەی دانوستانەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕیاز لەم دانوستانانەدا هەوڵی مسۆگەربوونی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات.
ناوبراو کە پێشتریش سەرنووسەری ڕۆژنامەی الشرق الاوسط بووە، ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکانی ئاشتی لە گەڵ ئیسرائیل بە سەر گرووپ و دووقۆڵیدا دابەش دەکرێن. پرۆژە گرووپییەکان وەک کۆبوونەوەی مەدرید و پرۆژەی ناسراو بە گرێبەستی سەدە شکستی هێناوە و بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە بەڵام ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکانی زایۆنیستەکان تا ڕادەیەک ئامانجەکانی بە دەست هێناوە.
ڕاشیگەیاندووە کە پێشنیارەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا ڕوبەڕوی داواکارییەکانی سعوودیە بووەتەوە و لە بەرژەوەندی ڕیازدایە، وەک هاوکاری بەرگری، پرۆژەی ناوەکی و پێدانی چەکی زیاتر.
ئەو شرۆڤەکارەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی ئێستای ڕیاز ناگاتە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین./.