بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی سعوووی بەرواری 30 سێپتامبێر چەندین ڕاپۆرتیان بڵاۆ کردۆتەوە کە تێدا دەڵێن: عەرەبستانی سعوودی ” بۆ دامەرزاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و لە ژێر چاودێری ئەمریکا، هیچ پەلەیەکی نییە”
ڕۆژنامەی سعوودیەی “ئەلڕیاز” لە سەردێری ئەمڕۆی خۆیدا بە نێوی “ئاشتی جیاواز” نووسیویەتی ” وتووێژ لەبارەی بابەت و پەروەندە گرنگەکان تا ڕێککەوتنی تەواوی هەر دوولایەنی دانوستان زۆر درێژخایەنە و مومکینە زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت، درێژەی هەبێ.
جێنشینی پاشای سعوودیە لە لێدوانێکدا کە لەگەڵ میدیای “فاکس نییووز”ی ئەمریکا کەوا لە 21ی سێپتامبێری ڕابردوو ئەنجامی داوە ڕایگەیاند کە عەرەبستان هەنگاو بە هەنگاو و زۆر بە وردی بەرەو ئاسایی بوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرایل دەڕوات.
بن سەلمان لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی پێویستەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان وتبووی: بابەتی فەلەستینمان زۆر لا گرنگە و دەبێ ئەو کێشە چارەسەر کەین.