بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق ڕۆژی چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئێمە بە بڕوامان بە ئیرادە و قەدەری خودایی و بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە، لە گەڵ برایانی عێراقیی خۆمانین.
ناوبراو هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییەکانی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و هیوای شیفای بەپەلەی بۆ بریندارەکان خواست.
پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هاوخەمیی بۆ گەل و حکومەتی عێراق بڵاو کردەوە./.