بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئێران بە تەلەفوون دۆخی ناوچەی قەرەباغیان تاوتوێ کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی سپۆتنیکدا هاتووە کە هەر دوو لا خواستی خۆیان بۆ چالاککردنی چوارچێوەی ڕاوێژکاریی 3+3 (ئازەربایجان، ئەمینیا، جۆرجیا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا) ڕاگەیاندووە.
هەروەها کۆشکی کرملێن ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە چالاکی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕووسیا بە تایبەت هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەسانی سڤیل و پاراستنی ماف و ئاسایشی دانیشتووانی ئەرمەنی ناوچەی قەرەباغ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە./.