بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک، وتی کە هیچ کەسێک نایەوێت وڵاتانی زیاتری خاوەن چەکی ناوەکی لە جیهاندا هەبن.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم چەکەی ناوێت، تەنانەت ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە فەتوایەکدا ئەو چەکەیان حەرام و قەدەغە کردووە، بەم هۆیەوە ئێمە پێمان وایە کە ئێران چەکی ناوەکیی ناوێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا نیگەرانی خۆیی لەوە دەربڕی کە وڵاتانی جیهان هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بدەن و وتی کە هەر وڵاتێک چەکی ناوەکی بەکار بێنێت لە گەڵ تەواوی وڵاتانی جیهان شەڕ دەکات./.