بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژەی بە چەند هۆکارێکی گرنگی زیادبوونی کێشەی جەستە و قەڵەوی لە وەرزی پاییزدا داوە کە بریتین لە:
وهرزش نهکردن و کهم بوونهوهی جووڵه: سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشییەکانی وەک ڕۆیشتن به پێ و مەلە کردن و پایسکیلسواری.
تووشبوون بە خهمۆکی وهرزی پاییز: کۆمەڵێک کەس لە پاییزدا تووشی دڵتەنگی و زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی دەبن، ئهمهش وا لە ههندێک کهس دەکات زیاتر پهنا بۆ خواردنی شیرینی ببەن وەک نەستەله و ئیشی هەویر.
تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت لە گەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە و کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە .
خواردنی بڕێکی زیاتر له خۆراک: درێژی ماوەی دەبێتە هۆی زۆر خواردن، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتیها، بە مەبەستی گەرم بوونەوەی جەستە.
نهخواردنهوهی بڕی پێویست له ئاو چونکه له کهشی سارددا کهمتر ههست به تینوێتی دهکهیت، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو./.