بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لە سەوزەکان کاریگەرییان لە چارەسەرکردنی هەڵامەتدا هەیە، هەر بۆیە بە زیادکردنی بۆ بەرنامەی خۆراکیی ڕۆژانە، دەتوانن ڕوبەڕوی پەتای هەڵامەت ببنەوە. ئەم سەوزانەش نەک تەنیا مادەی پێویستی جەستە دابین دەکەن، بەڵکوو کاریگەرییان لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەدا هەیە و زیاتر لەوەش، ڕێگری لە پەرەسەندنی پەتای هەڵامەت دەکەن.
کاهو لەو سەوزانەیە کە بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، ڕەوتی باشتربوونی هەڵامەت خێراتر دەکات.
برۆکلی سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامینەکانی سی و ئەی و کەی یە و کالیسیۆمی تێدایە کە دەتوانێت ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵامەتدا هەبێت.
سپێناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی و سی و فۆلیت. هەر بۆیە ئەگەر تووشی هەڵامەتێکی توند بوویت، سپێناخ بەکار بێنە تا چاک دەبیتەوە./.